عێراق ھاوردەکردنی بەنزینی بۆ نیوە دابەزاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرھەمە نەوتییەکانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق ھاوردەکردنی بەنزینی بۆ نیوە دابەزاندووە و سەرکەوتوو بووە.

حسێن تاڵیب بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرھەمە نەوتییەکانی عێراق ڕایگەیاند، دوای بەگەڕخستنی پاڵاوگەی کەربەلا، ھاوردەکردنی بەنزین رۆژانە کەمبووەتەوە لە 14 ملیۆن لیترەوە بۆ حەوت ملیۆن لیتر.

وتیشی، حکومەتی عێراق لە ھەوڵی بەردەوامدایە بە تایبەتی وەزارەتی نەوت بۆ فراوانکردنی کاری وەبەرھێنان لە بواری نەوت و غاز و راگرتنی ھاوردەکردنی بەنزین لە دەرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا