لەبارەی گەشتکردن بۆ ئێران گەشتیاران ئاگادار دەکرێنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکات کە دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەشت بکەن بۆ وڵاتی ئێران و دەڵێت: دەبێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان تازەکان بێت، چونکە تابلۆ کۆنەکان کاریان بۆ ناکرێت لە دیوی ئێران و ڕێگەیان پێ نادرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری ئەو گەشتیارانە دەکاتەوە کە دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بچنە وڵاتی ئێران و دەڵێت: لەدوای رۆژی 16_6_2024، هەر هاووڵاتییەک بە ئۆتۆمبێلی خۆی سەردانی وڵاتی ئێران بکات دەبێت تابلۆی ئۆتۆمبیلەکانیان ژمارە تازەکان بێت واتا تابلۆ کۆنەکان کاریان بۆ ناکرێت لە دیوی ئێران و ڕێگەیان پێ نادرێت گەشتەکەیان ئەنجام بدەن.

داوا دەکەن گەشتیاران و هاوڵاتیان پابەندبن بەڕێنماییەکانەوەو جەختیش دەکەنەوە کە ئەم بڕیارە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بڕیاری لەسەر دراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا