زیاتر لە دوو ملیۆن حاجی لە تەواوی جیهانەوە دەچنە کێوی عەرەفە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیاى سعودیه‌ بڵاویکردەوە،ئه‌مڕۆ زیاتر لە دوو ملیۆن حاجی لەکێوی عەرەفە دەوەستن، وەک گەورەترین ڕوکنی حەج.

ئەمڕۆ شەممە 15 ی حوزەیرانی 2024 میدیای سعودیە ئاشکرایکرد، 208 هەزار حاجی کە دانیشتوی وڵاتی سعودیەن، ئەمساڵ فەریزەی حەج ئەنجامدەدەن، لەکاتێکدا، ملیۆنێک‌و 800 هەزار حاجیش لەسەرتاسەری جیهانەوە، بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، سەردانی ئه‌و وڵاته‌یان کردوە.

 لەڕوی تەکنەلۆژییەوە، حەجی ئەمساڵ لەهەموو ساڵانی پێشووتر جیاوازترە کە زۆربەی کارەکانی ڕێکخستن‌و چاودێری حاجییانیان لەڕێگەی دیجیتاڵییەوە ڕێکخراوە و هەر حاجییەکیش لە ڕێگەی کارته‌وه‌، هەموو زانیارییە کەسییەکانی و شوێنی مانەوەی لە مەککە و زانیاری لەبارەی سەرپەرشتیاری کاروانەکەی، بەشێوەی ئەلیکترۆنی تێدا تۆمارکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا