پاپای ڤاتیکان لەبارەی ژیری دەستکردەوە هۆشداری دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاپای ڤاتیکان لە لووتکەی کۆمەڵەی حەوتدا جەخت لەسەر مەترسییەکانی ژیریی دەستکرد دەکاتەوە و دەڵێت، نابێت ئامێرەکان دەستیان لە مرۆڤەکان باڵاتر بێت و بڕیار لەسەر ژیانیان بدەن.

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لە کۆبوونەوەی گرووپی حەوت لە ئیتاڵیا لە وتارێکدا باسی لە کاریگەرییەکانی فراوانبوونی ژیریی دەستکرد کرد.

پاپا فرانسیس وتی، نابێت رێگە بدرێت دەستی ژیریی دەستکرد لە مرۆڤەکان باڵاتر بێت و زاڵ بێت.

وتیشی، ژیریی دەستکرد گۆڕانێکی سەردەمییانەی لە ژیانی مرۆڤایەتیدا کردووە، گرنگە لە نزیکەوە چاودێریی ئەو تەکنەلۆژیا خێرایە بکرێت، ئەوەش بۆ پاراستنی ژیان و شکۆی مرۆڤ، نابێت رێگە بدرێت هیچ ئامێرێک بڕیار بدات ژیانی مرۆڤێک لەنێو ببات.

گرووپی حەوت لە ئەمریکا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، کەنەدا و ژاپۆن پێکدێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا