دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی 10 تۆمەتبار ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، دەست بەسەر کارگەیەکی پێکەوەنانی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و بڕاوە گیرا و 10 تۆمەتباریش دەستگیرکران.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، دوای بەدواداچوون و چاودێری ورد، لەچالاکییەکەدا لە رۆژی 2/6/2024 بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بازگەکان، توانیان لەناوچەی (چیمەن)ی نزیک شاری کەرکوک، دەستبگرن بەسەر کارگەیەکی پێکەوەنان و لەحیمکردنەوە.

باس لەوەشکراوە، 17 ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و بڕاوە بەڕێگای نایاسایی لەشاری بەسرەوە هێنرابوون و تۆمەتباران بەنیازبوون دوای چاکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکان لە کوردستان ساغبکەنەوە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش سەرجەم تۆمەتباران دەستگیرکران.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی 240 لەیاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا