لە سلێمانی سندوقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران دادەنرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی چواردەیەمین خولی سەرۆکایەتیی کۆمار لە سەرتاسەری ئێران لە بەرواری 8ی تیری 1403 ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ی زاینی، هاوڵاتیانی ئێرانیی دانیشتووی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکوک دەتوانن بەشداری لەم پڕۆسەیەدا بکەن.

به پێی ئەم هەواڵە ئێرانیانی دانیشتووی شاری سلێمانی ده توانن بە یەکێک لە ناسنامەکانی وەک شناسنامە، کارتی میلی یاخود پاسپۆرت، له ڕۆژی هەڵبژاردندا سەردانی سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی بکەن و دەنگی خۆیان بدەن. هەروەها بۆ رەخساندنی دەرفەتی زۆرترین ڕێژەی بەشداری ئێرانییەکان، سندوقی دەنگدانی گەڕۆک له شارەکانی هەڵەبجه و کەلار و کەرکوک بوونی دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا