وەزارەتی دارایی: نزیکەی 50 هەزار فەرمانبەر مووچەکانیان لەڕێگەی هەژماری من وەرگرت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، نزیکەی 50 هەزار فەرمانبەر مووچەکانیان بەشێوەی دیجیتاڵی و لەڕێگەی هەژماری من وەرگرت، ئەو ژمارەیە دوو هێندەی مانگی ڕابردوو بوو.

رۆژی پێنجشەممە 13ی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، نزیکەی 50 هەزار فەرمانبەری کەرتی گشتی لە پارێزگاری هەولێر مووچەکانیان بەشێوەی دیجیتاڵی و لەڕێگەی هەژماری منـەوە وەرگرت.

دەشڵێت، ئەو ژمارەیە دوو هێندەی ژمارەی مانگی ڕابردوو بوو، ئاماژە بەوە دەکات، بەرزبوونەوەی ئەو ژمارەیە دوای ئەوە هات کەوا لەماوەی ڕابردوودا خۆیان لە پرۆسەی بە بانکیکردن تۆمارکردبوو.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کردووە، تا کۆتایی ئەمساڵ و لەڕێگەی هەژماری من، سەرجەم مووچەخۆران کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی یەک ملیۆن مووچەخۆر لە پڕۆژەکەدا تۆمار دەکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا