پۆلیسی سلێمانی بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك سێ‌ تۆمەتباری دەستگیر کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك بنكەی پۆلیسی عەربەت سێ‌ تۆمەتباری دەستگیر کرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: دوای ئەوەی لە گوندی خەراجیان مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەت ئاگادار كرانەوە لە بوونی تەرمێك لەناو ئۆتۆمبێلێكدا، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و كەشف و هێلكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كرا.

دەشڵێت، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران بەردەوام بوو تا ئەوەی گومان خرایە سەر هاوسەر و دوو منداڵی كوژراوەكە، سەرەنجام و كەمتر لە چوار کاتژمێر لێكۆڵینەوەكان دەریان خست كە هاوسەر و دوو منداڵی كوژراوەكە بكەری تاوانەكە بوون و لە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لە ئێستادا هەرسێ‌ تۆمەتبار ( ج. ف. ح، لەدایكبووی 1987)؛ (هـ. هـ. م، لە دایكبووی 2008)؛ (هـ. هـ. م، لەدایكبووی 2006) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا