ئەندامانی هێزی بەناو “دووپشک” پەیوەندی بە هێزەکانی دژەتیرۆر دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی پێنج شەممە 13 ی 6 ی 2024 زیاتر لە 60 چەک بەدەستی هێزی بەناو “دووپشک” لە لازار پەیوەندییان بە هێزەکانی دژەتیرۆر کوردستان_CTG، کرد.

لە لێدوانێکی میدیاییشدا ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد، کە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە بەکاردەهێنرێن بۆ بەرژەوەندی کەسی و پاوانخوازی تایبەتی لالەزار و چەندین کاریان لەدەرەوەی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان پێ ئەنجامدراوە دژی ئارامی و ئاسایشی سلێمانی و ناوچەکە.

ئەو چەکدارانە وەکخۆیان ئاماژەی بۆدەکەن لەلایەن (پارتی و پاراستن)ەوە، مووچەو بودجەیان بۆ دابینکراوەو فەرمانیان بۆ هاتووە کە ئەمەش بۆتە هۆی ناڕەزایی ئەم هێزە کە بەشێکی زۆریان کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی یەکێتی نیشتیمانی بوون.

ئەو پۆلە گەنجە خوێنگەرمانە، وەک خۆیان روونیانکردوەتەوە هەموو جوڵەو ئاڕاستەکانیان لەلالەزار بە بڕیاری پاراستن بووە بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە بە چاوساغی ئەو تاقمە دەرکراو و داواکراوەی لە لالەزار کاردەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا