دادگای فیدراڵی تاوتوێی سكاڵایەكی سودانی دەكات كە لەدژی سەرۆكی پەرلەمان تۆماریكردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای فیدراڵی عێراق تاوتوێی سكاڵایەكی سودانی دەكات كە لە دژی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تۆماریكردووە و تیایدا داوایكردووە ماددەیەكی یاسای بودجەی تایبەت بە بەڕێوەبردنی پۆستەكان بە وەكالەت بە نادەستوری لە قەڵەم بدات و هەڵیبوەشێنێتەوە.

بەگوێرەی خشتەی كۆبوونەوەكانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، رۆژی 24ی حوزەیران دادگای فیدڕاڵی لەسەر سكاڵایەكی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە كە تیایدا داوایكردووە ماددەی 71ی یاسای بودجە بۆ ساڵانی (2023 و 2024 و 2025) بە نادەستوری لە قەڵەم بدرێت.

ماددەی 71 ی یاسای بودجە دەڵێت، پێویستە تا 30\11\2023 بەڕێوەبردنی سەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەت بەشێوەی وەكالەت كۆتاییان پێبهێندرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا