لەبارەی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ بۆ جەژن هاوڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، چوار شوێنیان بۆ مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ لە رۆژانی جەژندا و لە سلێمانی دیاری کردووە.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، چوار شوێنیان لە سلێمانیدا دیاریکردووە بە مەبەستی مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵان، کە ئەوانیش “قڕگە، فەیاڵ لە رۆژئاوای سلێمانی، بەکرەجۆ و مەیدانی ئاژەڵان”.

ئاماژەی بەوەشدا، لەو شوێنانەدا تەنها کڕین و فرۆشتن دەکرێت و رێگە نادرێت بەوەی لەوێدا ئاژەڵ سەر ببڕدرێت، و تەنها دەبێت لە سەربڕخانەکاندا بێت.

باسی لەوەشکرد، لە ڤێرتنەری سلێمانیش پزیشکی ئێشکگر دەوا دەکات ،هەروەها دەبێت بەمەبەستی خۆپارێزی و دووربوون لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون، سەربڕین تەنها لە سەربڕینخانەکاندا ئەنجام بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا