ئینتێل پرۆژەیەکی 25 ملیار دۆلاری لە ئیسرائیل رادەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمپانیای ‘ئینتێل’ی ئەمریکی کە چیپ و پرۆسێسەری بەرهەمە ئەلکترۆنییەکان بەرهەم دەهێنێت، بەشێوەیەکی فەرمی کارەکانی فراوانکردنی پرۆژە “فاب38″ی خۆی لە ئیسرائیل راگرت.

رۆژنامەی یەدیوت ئەهرۆنۆتی ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە (13-06-2024) بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی دارایی ئیسرائیل ئاگاداری بڕیارەکەی کۆمپانیاکە بووە بۆ وەستاندنی دروستکردنی ئەو دامەزراوەیە، بەڵام دامەزراوەکە هیچ هۆکارێکی بۆ هەڵوەشاندنەوەی وەبەرهێنانەکە نەخستووەتەڕوو، هەروەها هیچ ئاماژەیەکی بۆ پەیوەندیی بڕیارەکە بە شەڕی کەرتی غەززەوە نەخستووەتەڕوو.

فراوانکردنی کارگەکانی کۆمپانیای زەبەلاحی تەکنەلۆژی کە لە مانگی کانوونی یەکەمی 2023 بە فەرمی راگەیەندرا، بڕیار بوو بە بودجەیەکی وەبەرهێنانی 25 ملیار دۆلاری پڕۆژەکە جێبەجێ بکرێت. بەپێی رێککەوتنی کۆمپانیاکە لەگەڵ ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی دامەزراوەکەی لەو وڵاتە ، بڕیاربوو ئینتێل بڕی زیاتر لە 850 ملیۆن دۆلار شیرینیی لەپای سەرپێخستنی وەبەرهێنانە وەربگرێت.

لە بەرامبەردا کۆمپانیاکە پابەندە بە کڕینی بەرهەم و خزمەتگوزاری بە بەهای 60 ملیار شیکڵی ئیسرائیلی (16.2ملیار دۆلار) لە فرۆشیارانی ئیسرائیل لە ماوەی دەیەی داهاتوودا.

کۆمپانیای ئینتل 4 لقی گەشەپێدان و بەرهەمهێنانی چیپ-ی لە ئیسرائیل هەیە؛ لەنێویاندا کارگەی بەرهەمهێنانی فاب 28 لە شاری کیریات گات کارگەکە تەکنەلۆژیای ئینتێل 7، هەروەها گارگەی درووستکردنی چیپی 10 نانۆمەتری.

بەگوێرەی پڕۆژەکەی ئینتێل، کارگەی (فاب 38) بڕیاربوو لە ساڵی 2028 بکرێتەوە و تا ساڵی 2035 کارکردن تێیدا بەردەوامبێت.

کۆمپانیای ئینتل-ی ئەمریکی یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی چیپ و پرۆسێسەری ئەلکترۆنی و گەورەترین لقی لە ئیسرائیلە، کۆمپانیاکە تەنها لەو وڵاتە نزیکەی 12 هەزار کارمەندی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا