ماوەی سێ رۆژە سێ گەنجی دەڤەری شیلادزێ بێ سەروشوێنن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سێ گەنجی دەڤەری شێلادزێ لە سنوری دەڤەری بامەرنێ بێ سەروشوێنن چارەنووسیان نادیارە، کە دوو لەو گەنجانە لەدوو خانەوادەی یەکێتین .

سەرچاوەیەک لە کۆمیتەی شێلادزێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەمیدیای یەکێتی راگەیاند، ئەو سێ گەنجە بەناوەکانی (دیار نزمی سیتەیی و هێمن تەیموس بەیاز سیتەیی کوری شەهید تەیموس لەگەڵ سەفین علی اسماعیل سیتەیی رێکانی ) سێ رۆژ لەمەو بەر چونەتە دەڤەری بامەرنێ و دیارنەماون و تائێستا چارەنووسیان نادیارە.

هاوکات ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشداوە، دەزگا ئەمنی ولایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە  هیچ پەیامێکی رەسمییان لەسەر دیارنەمان و چارەنووسی ئەو سێ گەنچە نەداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا