دەست بەسەر بڕێک خواردن و خواردنەوەی خراپ و ماوەبەسەرچودا گیرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، هەڵمەتی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ ناوبازاڕ بەردەوامە.

ئەمڕۆ چوارشەممە12ی حوزەیران، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” بەمەبەستی پشکنین بۆ ئەو کاڵاوشمەک و خزمەتگوزاریانەی بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتێکیان بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی ناوبازاڕی سلێمانی ئەنجامدا”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەهەڵمەتەکەدا دەست بەسەر بڕێک خواردن و خواردنەوەی خراپ و ماوەبەسەرچودا گیرا.

ڕوونیکردەوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی ئەو خواردن و خواردنەوانەی دەستیان بەسەرداگیراوە لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەناودەبرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا