کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە12ی حوزەیران، پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە،” بەیانی ئەمڕۆ لەگەڕەکی کەلاری نوێی قەزای کەلار کرێکارێک بەناوی(یادگار سالار صدیق ) لەدایکبووی 2004 لەکاتی کارکردندا تەزووی کارەبای بەرکەوتووە و لەئەنجامدا گیانیلەدەستدا”.

ئاماژەی بەوەکرد، کرێکارێکی دیکەش برینداربوو دوای چارەسەری پێویست لەنەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.

ڕوونیکردەوە، پۆلیس چووەتە شوێنی ڕوداوەکە و لێکۆڵینەوە لە هۆکار و چۆنێتی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا