پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی گەشتوگوزاری سعودیە ئاشکرایکرد، جۆرەکانی ڤیزای سەردانیکردن بۆ وڵاتەکەیان مافی ئەوە بە خاوەنەکانیان نادات فەریزەی حەجی پێئەنجام بدەن.
وەزارەتی گەشتوگوزاری سعودیە ڕایگەیاند،” بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی وڵاتەکەیان، ڤیزای سەردان بەهەموو جۆر و ناوێکەوە مافی ئەوە بە خاوەنەکەی نادات فەریزەی حەج ئەنجام بدات”.
ئاماژەی بەوەکرد، هەر گەشتیارێک سەرپێچی ئەو یاسایە بکات، لەلایەن لایەنی ئەمنی سعودیەوە بەبڕی 10 هەزار ریاڵ سزا دەدرێت.
ڕوونیکردەوە، ڕێکاری توند دژی ئەو سەردانکەرانەی ناو شاری مەککە، ناوچەی ناوەڕاست و شوێنە پیرۆزەکان گیراوەتەبەر و هەرکەسێک لە ڕێنماییەکان لابدات سزای بەسەردا دەسەپێنن.