پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە
وەزارەتی دارای و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:ڕۆژی دووشەممە 10ی حوزەیرانی 2024، بڕی (419,190) چوارسەدو نۆزدە ملیارو سەدو نەوەد ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان
ئاماژەی بەوەشدا، ڕۆژی سێ شەممە 2024/6/11 دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت.
لەکۆتایشدا ئەوە ڕونکراوەتەوە، خانەنشینی سەربازی لە لیستەکەدا نییە بەهۆی نەگەیشتنی تەمویلەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، هەر کات تەمویلەکانیان گەیشتە دەست وەزارەتی دارایی و ئابوری ، دەست بەجێ دەست بەدابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.