پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەدوو چالاكی جیاوازدا و لەلایەن هەر یەكە لە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان و بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق، دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر دوو چەكدا.
ئەمڕۆ دووشەممە (10-06-2024)، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەچالاكییەكدا و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان تۆمەتبارێک دەستگیركرا، هاوکات دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو.
لەچالاكییەكی ترداو دوای ئەوەی لەسنوری قەزای سەیدسادق دەنگی تەقە بیسترا، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو سەرەنجام توانرا تۆمەتبارێک کە لەدایكبووی ساڵی 2001ە، لەلایەن بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق دەستگیربكرێت و دەستبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە بەتۆمەتبار بووە.