سودانی  500 ملیۆن دیناری دیکە بۆ هەڵەبجە تەرخاندەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەر داوای پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، سەرۆک وەزیرانی عیراق 500 ملیۆن دیناری دیکە بۆ تەواوکردنی پرۆژەی دەروازەی شاری هەڵەبجە تەرخاندەکات.

چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند: لەسەر داوای ئێمە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا بڕی یەک ملیار دیناری وەک دیاری پێشەکەش بە هەڵەبجە کرد و لەسەر داوای پارێزگار و قائیمقامی شارەکە پارەکە تەرخانکرا بۆ دروستکردنی پرۆژەی دەروازەی شار و پرۆژەکە کەوتوەتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

چرۆ حەمە شەریف وتی: پاش هەڵسەنگاندن بۆ پرۆژەکە دەرکەوت کە پێویستی بە 500 ملیۆن دیناری دیکە هەیە بۆ تەواوکردنی، لەو چوارچێوەیەشدا جارێکی دیکە داوام لە سەرۆکوەزیرانی عیراق کرد کە ئەو بڕە پارەیە بۆ هەڵەبجە تەرخانبکات بەمەبەستی تەواوکردنی پرۆژەکە و ئەمڕۆ لە رێگەی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانەوە ئاگادارکرامەوە کە محەمەد شیاع سودانی رەزامەندی لەسەر ئەو 500 ملیۆن دینارەش وەک دیاری بۆ شارەکە داوە.

پرۆژەی دەروازەی شاری هەڵەبجە کەبە گوژمەی یەک ملیار و 500 ملیۆن دینار تەواودەکرێت، دیاری سەرۆکوەزیرانی عیراقە بۆ شارەکە و لە ئێستادا تەواوی تێچویی پرۆژەکە تەرخانکراوەو دەستبە دروستکردنی پرۆژەکە دەکرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی لەماوەی رابردوودا توانرا رەزامەندی وەزارەتی کارەبای عیراق وەربگیرێت بۆ ناردنی ژمارەیەکی زۆر ستونی کارەبا و محاویلە بۆ شارەکە و لە رۆژی 14-3-2024 به‌ردی بناغه‌ی پڕ‌ۆژه‌ی ده‌روازه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ دانرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا