پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سوپای ئیسرائیل ڕزگارکردنی چوار بارمتەی بە زیندوویی لە کەمپی ئاوارەکانی نووسێرات، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیی هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلدا، لە ناوەندی کەرتی غەززە ڕاگەیاند .
سوپای ئیسرائیل، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، بارمتەکان لە دوو شوێنی جیا لە کەمپی نووسێرات لەلایەن هێزەکانی شاباک و یەمام ڕزگارکراون و ئیستاش گواستراونەتەوە ناوەندی تەندروستیی شێبا لە ناوچەی تەل هەشومیر و هەرچواریان تەندروستییان جێگیرە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردوونەتەوە، بارمتە ڕزگارکراوەکان پێهاتوون لە نوعا ئەرغامانن 25 ساڵ، ئەلمۆگ میر جانی 21 ساڵ، ئەندرییە کۆزلۆڤ 27 ساڵ و شلۆمی زیڤ تەمەن 40 ساڵ.
وەک سوپای ئیسرائیل ئاماژەی پێ داوە، ئەو چوار ڕفێندراوانە 7ی ئۆکتۆبەری 2023، لەلایەن حەماسەوە لەمیانەی فێستیڤاڵی میوزیک نۆڤا ڕفێندرابوون.