پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كەشناسیی هەرێم باری كەشی ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاودەكاتەوە و بۆ ئەمڕۆ شەممە پێشبینی دەكات، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما یەک پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
بۆ سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت لە ناوچە شاخاویەکانى باکور و باکورى ڕۆژهەڵات نیمچە هەور دەبێـت لەگەڵ ئەگەرى کەمێک بروشکە باران لە ناوچە سنوریەکانى باکور و باکورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم .
پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە(1-2) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .