پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، جارێكی دیكە پرۆسەی تۆماركردنی لایەنە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرایەوە و تا 13 ی حوزەیرانی 2024 بەردەوامدەبێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، كۆمسیۆن دەرگای خۆتۆماركردنی بۆ هاوپەیمانیەتی، حزب و كاندیدەكان كردەوە كە دەیانەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا بكەن و پرۆسەی خۆتۆماركردنەكە لە ئەمڕۆوە تا 13 ی حوزەیرانی 2024 بەردەوامدەبێت.
بڕیاربو 10ى ئەم مانگە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت، بەڵام بە بڕیارێكی دادگای فیدراڵی، كارەكانی كۆمسیۆن ڕاگیران، لە چەند رۆژى رابردودا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دوپاتی کردەوە، ئامادەن پێنجى ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە ببەن، بەڵام هێشتا چاوەڕوانی سەرۆکایەتیی هەرێمن بۆ دیاریکردنی وادەیەکى نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و تا ئێستا سەرۆکایەتیى هەرێم وادەى نوێی دیارى نەکردوە.