هەفتەی داهاتوو هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەفتەی داهاتوو هەرێم و بەغداد و كۆمپانیاكان لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت کۆدەبنەوە.

لەسەر داواكاری وەزارەتی نەوتی عێراق، بڕیارە رۆژی یەكشەممە وەفدێكی باڵای وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم و كۆمپانیا نەوتییەكان بگەنە بەغداد و لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئامانجی گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت کۆبنەوە.

وەفدەكەی حكومەتی هەرێم پێكدێن لە لیژنەی یاسایی و تەكنیكی و نوێنەری كۆمپانیا نەوتیەكان (ئەپیكور).

سەباح سوبحی ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەو بارەیەوە راگەیاند، چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبونەوەكەی نێوان هەردوولا، رەزامەندی كۆمپانیا نەوتییەكانیش بەدەست بهێندرێت بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت.

ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوان دەكرێت لە دوو بۆ سێ مانگی داهاتوودا سەرجەم رێكارەكان تەواو بكرێن و جارێكی تر پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوت دەستپێبكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا