پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تەرمی ئەو مێرمنداڵەی دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە لە ناوچەیەکی گەشتیاریی ناوپردان لە قەزای چۆمان خنکا، دۆزرایەوە.
بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی 07-06-2024، پاش 20 کاتژمێر لە خنکانی، تەرمی ئەو مێرمنداڵەیان دۆزیوەتەوە کە دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە لە رووبارێکی قەزای چۆمان خنکابوو.
بەگوێرەی زانیارییەکان، منداڵەکە تەمەنی 16 ساڵە و لەوکاتەی لەگەڵ خێزانەکەی رۆژی پێنجشەممە بەمەبەستی گەشتیاریی روویان لە هاوینەهەوارەکانی قەزای چۆمان کردبوو، کەوتە ناو رووبارەکەوە و خنکا.
رۆژی 17ی ئایاریش، لە رووداوێکی دیکەی هاوشێوەدا و لە رووباری چۆمان، باوک و کوڕێک خنکان.