پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نرخی دۆلار ئەمڕۆ پێنجشەممە لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو بەراورد بە دوێنێ جێگیریی بە ئاستییەوە دیارە.
رۆژی پێنجشەممە (06-06-2024)، 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 145 هەزار و 500 دینار لە بۆرسەی شاری سلێمانی لەنێوان هاوڵاتییان و پیشەوەراندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو، بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراق گۆڕانکارییەکی دیاری بەسەردا نەهاتووە و جێگیرە.
بەهای دیناری عێراقی، لە کۆتایی ساڵی 2014ەوە جێگیریی خۆی بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لەدەستداو، لە سەرەتاکانی ساڵی 2018ەوە بەتەواوەتی کاریگەرییەکانی ئەو ناجێگیرییە لەسەر ئابووری عێراق بەدەرکەوتن. بانکی ناوەندی ئەو وڵاتەش بەردەوامە لە راگەیاندنی میکانزم و رێکاری نوێ بۆ رووبەڕووبەنەوەی ناجێگیری بەهای دراوەکەی.