پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لیستی نوێی زانکۆ باوەڕپێکراوەکان بۆ ساڵى خوێندنى 2024 بڵاودەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە5ی حوزەیران، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە،” وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان/ بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان، لیستی نوێى ئەو زانکۆیانەی دەرەوەی وڵات ڕادەگەێنێت، کە لەمەودوا لەلایەن وەزارەتەوە پەسەندکراو باوەڕپێکراون بۆ مەبەستی مۆڵەتی خوێندن و هەموو جۆرەکانی دیکەی خوێندن لە دەرەوەی وڵات و یەکسانکردنی بڕوانامەکان”.
ئاماژەی بەوەکرد، لیستى نوێى زانکۆکان دابەشکراوە بەسەر دوو ئاست و پشت بە دوو پێوەرى ئەکادیمى نێودەوڵەتى دەبەستێت، کە بریتین لە پێوەرى شەنگهاى و تایمز.
ڕوونیکردەوە، ئەو خوازیارنەى دەیانەوێ لە دەرەوەی وڵات درێژە بە خوێندن بدەن، پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن، لیستی نوێی زانکۆ پەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆوە 5/6/2024 کاری پێدەکرێت، ئەو کەسانەى کە لە دهزگاو دامهزراوهكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزراون و خوازیارن لەدەرەوەی وڵات درێژە بە خوێندن بدەن و دوای تەواوکردنی خوێندن دەیانەوێت لەهەرێمی کوردستان کار بکەن، پێویستە بە هەمان شێوە لە ئەمڕۆوە پابەندبن بە لیستی نوێی زانکۆ پەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات.
https://equalization.digital.gov.krd/#/authentication/signin