پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجوومەنى کۆمیسیاران کۆبووەوە و بەشێوەیەکى فەرمى دابەشکردنى کورسیى پێکهاتەکانی بۆسەر پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان پەسەندکرد.
بەگوێرەى بڕیارەکەی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق کە ئەمڕۆ سێشەممە 04-06-2024 دەریکردووە، هاتووە، لەو پێنج کورسییەی پێکهاتەکان لە سێ پارێزگاکەی هەرێم، لە بازنەى هەولێر یەک کورسى بۆ کریستیانەکان و یەک کورسی بۆ تورکمان دیارى کراوە، لە سلێمانى یەک کورسى بۆ کریستیانەکان و یەک کورسیش بۆ تورکمان و لە دهۆکیش یەک کورسى بۆ کریستیانەکانەکان دیاریکراوە.
رۆژی 20ی ئایاری 2024، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقی پابەندکرد بە گێڕانەوەی پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکانی تورکمان، مەسیحی و ئەرمەن.
ئەمە لەکاتێکدایە. رۆژی 22ـی شوباتی 2024 دادگای باڵای فیدراڵی 11 کورسی کۆتای پێکهاتەکانی لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشاندەوە، کە پێنج کورسی بۆ پێکهاتەی مەسیحی و پێنج کورسیی بۆ کۆتای تورکمان و یەک کورسیش بۆ کۆتای ئەرمەن بوو.