دابەشکردنی ئاو لە شاری سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش وەستانی بۆ ماوەی زیاتر لە 20 کاتژمێر، دابەشکردنی ئاو لە شاری سلێمانی ئاساییبووتەوە و بەڕێوەبەرایەتیی ئاو سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات، هێڵێکی ئاوی دووکان سلێمانییان لە زبڵ و خاشاکی گەشتیاران پاککردووەتەوە.

رۆژی سێشەممە 04-06-2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، پاش پاککردنەوەی وەرگری هێڵی یەکی ئاوی دووکان – سلێمانی، ئێستا دابەشکردنی ئاو لەشاری سلێمانی ئاساییە و بەردەوامە.

وەرگری هێڵی یەکەمی ئاوی دووکان – سلێمانی لەلایەن تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لەو زبڵ و خاشاکە پاککراونەتەوە کە بەهۆی پاشماوەی گەشتیاران لە ناوچەی قەشقۆڵی درووست دەبێت و ساڵانە چەندین جار گرفت بۆ پڕۆژەکان درووست دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی زیاتر لە 20 کاتژمێر سەرقاڵی پاککردنەوەی ئەو هێڵەبوون پاش پاککردنەوەی دەڵێت: “ئێستا دابەشکردنی ئاو سنووری شاری سلێمانی ئاساییە و بەردەوامە”.

May be an image of 1 person

No photo description available.

May be an image of 1 person, pinecone and tree

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا