كریستیانۆ زۆری بۆ زەڕۆك هێناوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەگەر چی لە ماوەی ڕابردوودا بە هۆی دروست بوونی پەیوەندی سۆزداری لە نێوان ئیلینا شایك كچە نماییشكاری ڕوسی و دواین جۆنسۆن واتا زەڕۆك ئەستێرەی ناوازەی جیهانی زۆرانبازی هونەری و ئەستێرەی سینەمایی هۆڵیوود ئیتر پەیوەندی نێوان كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی جیهانی تۆپی پێ‌ و كیژۆڵە شۆخە ڕوسییەكە بچڕا، بەڵام دۆن لە لایەكی ترەوە هێرش بۆ زەڕۆك دەبات و پێ‌ دەچێت لە ماوەی داهاتوودا تۆڵەی بەرودوای لێ‌ بكاتەوە و بیبینین لە بوارێكی تایبەتدا پێش زەڕۆك دەكەوێت.

كریستیانۆ و ئێلینا شایك

پێگەی هۆبەر HQ ی جیهانی كە هەڵدەستێت بە شیكاری ئەلیكترۆنی بڵاوی كردەوە: كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی یاریزانی یانەی یۆڤینتۆس تۆرینۆی ئیتاڵی پلەی یەكەمی قازاندارترین یاریزانی تۆپی پێی گرتووە لە نێو تەواوی یاریزانانی جیهاندا بەو پێیەی ناوبراو بە بڵاو كردنەوەی هەر پۆستێك لە پێگەی كۆمەڵایەتی ئینستاگرامدا بڕی 889 هەزار دۆلار دەچێتە سەر سەرمایەكەی بەو پێیەی ناوبراو خاوەنی 238 ملیۆن فۆلەوەرە لە سەر تۆڕەكە.

كەیلی جینەر

بە پێی ئەو شیكارییەی كە بۆ Instagram كراوە پاش كریستیانۆ نەیمار داسێلڤای بەڕازیلی ئەستێرەی جادووگەری یانەی پاریس سانت جێرمانی فەڕەنسی دێت هەروەك لیۆ میسی ئەفسانەی تۆپی پێی وڵاتی ئەرجەنتین و یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی لە پلەی سێیەمدا دێت.

دواین جۆنسۆن – زەڕۆك

لە سەر ئاستی جیهانیش دۆن لە پلەی سێیەمی بەربڵاوترین بەناوبانگەكانی جیهان دێت كە لێرەدا لە پاش دواین جۆنسۆن واتا زە ڕۆك دێت كە لە پلەی دووەمە و لە پلەی یەكەمیش كایلی جینەری خوشكە بچكۆلەی كیم كارداشیان دێت كە ئەمی یەكەم نماییشكارێكی جیهانییە و لە پێش زەڕۆك و دۆن كریستیانۆشەوەیە.

جێی باسە لە نێو ئەو 3 ناوەشدا تەنها زەڕۆك بۆ هەر بڵاو كراوەیەكی لە سەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڕی 1 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا