شوێنگرەوەی پلاسخارت دەستبەکاربوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێردەی نوێى تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عیراق، لە شوێنى جێنین پلاسخارت دەستبەکار بوو.

رۆژی دووشەممە، 3ى حوزەیرانى 2024، بە رەسمی محەمەد بن عەوز، نێردەى هەمیشەیى سوڵتاننشینى عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ درێژەدان بە ئەرکەکانى یۆنامى لە عیراق و پڕکردنەوەى پۆستەکەى جێنین پلاسخارت، دەستبەکار بوو.

دواى پێنچ ساڵ جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عیراق نامەی ماڵئاوایى پێشکەشکرد و لە دوای کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی، نەتەوە یەکگرتووەکان عەسای سیحراویی پێ نییە، هاوسەنگی نێوان ململانێ و ئاشتی یاخود هەژاری و خۆشگوزەرانی، بەندە بە ئیرادەی سیاسیی وڵاتەکانەوە.

رۆژی هەینیی رابردوو ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە کۆی دەنگ لەسەر داوای بەغداد بڕیاریدا لە کۆتایی ساڵی 2025  یۆنامی لە عیراق بکشێتەوە کە زیاتر لە 20 ساڵە لەو وڵاتە لە کاردایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا