لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر خشتەکانی بودجەدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، دەنگی لەسەر خشتەکانی بودجەی 2024 دا و کۆبوونەوەی پەرلەمان دواخرا.

ئەمڕۆ دووشەممە3ی حوزەیران، بورهان مەعموری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لیژنەی دارایی دەنگی لەسەر خشتەکانی بودجەی 2024 دا و بڕی 2 ترلیۆن دینار بۆ پشکی پارێزگاکان زیادکرا و بوو بە 3.5 ترلیۆن دینار”.

ئاماژەی بەوەکرد، زیادکردنی بڕی پارەکە لەدوای ئەوەیە، کە بەشێکی زۆری ئەندامانی پەرلەمان نارەزایەتییان لەسەر ئەو خشتانەی حکومەت ناردبووی دەربڕی.

هاوکات، بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاساییەوە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆماوەی نیو کاتژمێر دواخرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا