پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە کەرکوک بەتۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت سێ کەس دەستگیرکران.
ئەمڕۆ دووشەممە3ی حوزەیران، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرایکرد،” هێزەکانی پۆلیسی وزە، بەتۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت و بەرهەمەکانی سێ کەسیان لە کەرکوک دەستگیرکرد”.
ئاماژەی بەوەکرد، لەهەمان کاتدا دەست بەسەر سێ تانکەری تۆمەتبارەکاندا، کە بۆ قاچاخچێتی نەوت و بەرهەمەکانی ئامادەکرابوون گیراوە.
جەختیکردەوە، لەئێستادا بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان، تۆمەتبارەکان ڕاگیراون و ڕووبەڕووی دادوەری لێکۆڵینەوە دەکرێنەوە.