وەزارەتی بازرگانی عێراق: گەیشتووین بە خۆبژێوی پاراستنی ئاسایشی خۆراك

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق دەڵێت، “وەرزی بە بازاڕكردن بۆ بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ گەیشتووەتە خۆبژێوی و پێویستمان بە هاوردەكردنی گەنم نییە”.

محەممەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، “لە رێگەی ئەو بڕە گەنمەی جووتیارانەوە كە دەگاتە سایلۆكان ئامانجەكان بەدیهاتوون، گەیشتووین بە خۆبژێوی پاراستنی ئاسایشی خۆراك”.

راشیگەیاند، لە پارێزگاكانی موسڵ و كەركوك و دیالە و هەروەها پارێزگاكانی تری عیراق رێكارەكانی وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران بەردەوامە و لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا سەركەوتنی ئۆپراسیۆنەكانی بازاڕكردن رادەگەیەنین”.

ئەوەشی دووپاتكردەوە، ئەمەش یارمەتیدەر بووە بۆ ئەوەی عیراق ببێتە وڵاتێكی بەرهەمهێنەری گەنم.

وەزارەتی بازرگانی عیراق نزیكەی دوو ملیۆن تۆن گەنمی لە جووتیاران وەرگرتووە و پێشبینی دەكرێت، بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی جووتیاران بگاتە حەوت ملیۆن تۆن و عیراق ساڵانە پێویستی بە پێنج ملیۆن و 400 هەزار تۆن هەیە، بۆ ئەوەی پێداویستییەكانی لەناوخۆدا دابینبكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا