سودانی: یەكێتی رۆڵی سەرەكی هەبووە لە چەسپاندنی بناغەی دیموكراسیەت لە وڵاتدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتییەوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی ئاڕاستەی سەرۆكی یەكێتی كرد و دەڵێت یەكێتی رۆڵی سەرەكی هەبووە لە چەسپاندنی بناغەی دیموكراسیەت لە وڵاتدا.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق نامەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد و رایگەیاند، ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی لەگەڵ ساڵیادی بەرەنگاربوونەوەی زوڵم و زۆری رژێمی لەناوچوو و قوربانیدانی رۆڵەكانی و شۆڕشیان دژی زوڵم و ستەم بۆ بنیاتنانی بنەمای ئازادی و دیموكراتیدایە.

سەرۆك وەزیرانی عێراق باس لە ڕۆڵی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و هاوەڵانی كردووە، كە بەشداری گەورەیان هەبووە، هاوشانی هێزە سیاسییەكانی دیكە، بۆ بنیاتنانی بناغەكانی عێراقی نوێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا