داتاکانی خانەنشینان نوێکرایەوە و مووچەی مانگی حوزەیران بەبەرزکردنەوەوە وەردەگرن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی گشتی خانەنشینی عێراق رایدەگەیێنێت، بەرزکردنەوەی مووچەی خانەنشینان لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرجەم داتاکان نوێکراونەتەوە.

رۆژی یەکشەممە، حسام عەبدولستار، بریكاری سەرۆكی دەستەی گشتیی خانەنشینی عێراق بە سۆمەرییەی راگەیاند،  “ئەمڕۆ دەستەی خانەنشینی کارەکانی نوێکردنەوەی داتاکانی مووچەی خانەنشینانی بۆ مانگی حوزەیرانی (6) ئەمساڵ تەواوکردووە و پێشکەشی بانکەکانی کردووە بەمەبەستی خەرجکردنی.

دەشڵێت: پاشدوای تەواوکردنی وردبینی دارایی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و بەشی ژمێریاری، پارەی مووچەی خانەنشینانی عێراق بە بەزکردنەوەوە دابەشدەکرێت.

بریکاری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتیمانیی عێراق داوای لە خانەنشینان دەکات، کە نامەی کورتیان پێدەگات سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان لەکاتی دابەشکردن.

جەختیشی لەوە کردەوە کە “ئەمە لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدایە کە راستەوخۆ پەیوەندی بە چاودێریکردنی خانەنشینان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییەوە هەیە بۆ ئەو توێژە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا