پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی ئامادەکردنی راپۆرتی کۆتایی لەبارەی خشتەی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 کۆدەبێتەوە.
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد،” بۆئەوەی لە زووترین کاتدا راپۆرتەکە تەواوبکەن و بخرێتە بەردەم پەرلەمان، کاری جدی دەکەین”.
ئاماژەی بەوەکرد، شیکردنەوە و خوێندنەوەی خشتەکانی بودجەی گشتی ساڵی 2024 تەواوبووە، سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکن، بۆئەوەی بەمەبەستی پەسەندکردن بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانیش دەنگی لەسەر بدات.