تەرمی کچێک لە یەکێک لە باڵەخانەکانی سلێمانی دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، کچێک لە یەکێک لە باڵەخانەکانی سلێمانی خۆی هەڵداوەتە خوارە و هیچ ناسنامەیەکیشی پێ نەبووە.

ئەمڕۆ شەممە، 1ی حوزەیرانی 2024، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، ئەو کچەی لە نهۆمى یەکێک لە باڵەخانە چۆڵەکانی سلێمانی خۆى خستووەتە خوارەوە، پێش ئەوە بە تەلەفۆن قسەی کردووە.

سەرکەوت ئەحمەد، ئاماژەی بەوەداوە ڕووداوەکە لەنێوان کاتژمێر 05:30 بۆ 06:00ـی بەیانى ڕوویداوە و لەو بارەیەوە پۆلیس دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە و کچەکە هیچ ناسنامەیەکیشی پێ نەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا