پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافیەت کە لەلایەن پۆڵەتیک پرێسەوە ووردبینی بۆکراوە، داهاتی ئەم هەفتەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 15 ملیار دینار بووە و داهاتی ئەو پارێزگایە بەراورد بە هەفتەی رابردوو %27 دابەزینی تۆمارکردووە.
بەگوێرەی ژمارەکانی ماڵپەڕی شەفافیەت کە بۆ چاودێریکردن و رێکخستنەوە داهاتەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین درووستبووە، دەردەکەوێت کە داهاتی ئەم هەفتەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە رۆژی 25ی ئایار تاکو 31ی هەمان مانگ پێکدێت لە 15 ملیار و 132 ملیۆن و 307 هەزار دینار.
لەو ژمارەیە بڕی نەختینە بریتییە لە 13 ملیار و 388 و ملیۆن و 27 هەزار دینار کە دەکاتە %88ی کۆی داهاتەکان، هەروەها 1 ملیار و 102 ملیۆن دینار بەشێوەی چەک بووە، کە %7ی کۆی داهاتەکان پێکدێنێت، هەروەها مقاسە 642 ملیۆن و 260 هەزار دینار، واتە %4ی کۆی داهاتەکانی ئەم هەفتەیە پێکدێنێت.
بەگوێرەی ژمارەکانی شەفافیەت، هەفتەی رابردوو لە رۆژانی 18ی ئایار تاکو 24ـی ئایار داهات 20 ملیار و 766 ملیۆن دینار بووە. بەمەش بڕی داهاتی ئەم هەفتەی ئەو ناوچانە بە رێژەی %27 و بە بڕی 5 ملیار و 634 ملیۆن دینار کەمی کردووە.
ئەو داهاتانە لە گەنجینەکانی 1 و 2، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەرمیان، هەڵەبجە و گەنجینەی راپەڕینە و 28 وەزارەت و دەستە و 109 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سنووری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە.
پێگەی شەفافیەت لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران دامەزرا، بۆ کۆکردنەوە و رێکخستنەوەی داهاتەکانی پارێزگای سلێمانی. رۆژانە دەتوانیت لە رێگەی سایتی شەفافیەت، داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ببینیت.