سبەی شەقامێکی سلێمانی بەربەست دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەی شەممە، شەقامێکی سلێمانی بەڕووی هاوڵاتییان و شۆفێران دا بەربەست دەکرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، سبەی شەممە (01-06-2024)، لە کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانییەوە بەمەبەستی کارکردن لە قۆناغی دووەمی فراوانکردنی شەقامی دابان لە کارێزەوشک، بەشی ناوبازاڕەکەی تا پردی کۆبانی شەقامەکە بەشێوەیەکی کاتی بەربەست دەکرێت.

داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێرانیش دەکات، کە ڕێگای جێگرەوەی تەنیشتی شەقامە بەکار بهێنن تا کاتی کردنەوەی تەواوەتیی شەقامەکە بەڕوویاندا.

May be an image of ‎map and ‎text that says '‎به‌ربه به کاتی بهر_بهستی ستی BIGROAD AIN 122 MAIN 8 BESARAN BIG BIGROAD به ب ستی به_ربه_ستی کاتی به_ر به به‌ربه بهر_به‌ستی ستی کاتی 月」‎'‎‎

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا