دۆناڵد ترەمپ 34 تۆمەتی بەسەردا ساخکرایەوە، ئایا زیندانی دەکرێت؟

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دۆناڵد ترەمپ بوو بەیەکەمین سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەلایەن دادگەیەکی ئەو وڵاتەوە بەشێوەیەکی فەرمی وەک تاوانبار بناسێندرێت و ترەمپیش بڕیارەکە بە “شەرمەزارکەر” ناودەبات.

لە دانیشتنی دەستەی دادوەری لە دادگەی مانهاتن لە نیۆرک رۆژی 30ی ئایاری 2024، بەشێوەیەکی فەرمی سەرجەم ئەو تۆمەتانەی باسیان لە پێدانی بەرتیل بەمەبەستی ساختەکردنی بازرگانی، دەستوەردان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ساڵی 2016 لە سوودی خۆی و پێدانی پارە بە ئەکتەرێکی فلمە پۆڕۆنەکان لەسەری بوون، بەسەر سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا ساخکردەوە و وەک تاوانبار ناساندی.

سەرجەمی هەر 12 ئەندامەکەی دەستەی سوێندخۆران لە دادگە پاش کۆبوونەوەیەکی دوورودرێژی 12 کاتژمێری گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە ترەمپ تاوانبارە.

ترەمپ لەبارەی بڕیارەکەوە وتی، “بڕیاری تاوانباربوونم یان بێتاوانیم رۆژی 5ـی نۆڤەمبەر [کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا] لەلایەن ئەمریکییەکانەوە دەدرێت و بڕیارەکەی دادگا شەرمەزارکەرە و من بێتاوانم، من تەنها شەڕم بۆ وڵاتەکەم و دەستوورەکەم کردووە”.

کۆی گشتیی تۆمەتەکانی سەر سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە لە دادگەی مانهاتنی نیویۆرک بەسەریدا ساخکرایەوە بریتین لە 34 تۆمەتی جۆراوجۆر. ترەمپ رووبەڕووی مەترسیی زیندانیکردنی بۆ ماوەی 4 ساڵ دەبێتەوە و تیمی پارێزەرانییشی دەڵێن تانە لە بڕیارەکەی دادگا دەدەن.

هەرچەندە هێشتا سزاکان ئاشکرانەکراون، بەڵام لە ئەگەری سزادانی بە بەندکردن، دۆناڵد ترەمپ کە بەربژێری سەرەکیی پارتی کۆمارییەکانە، هێشتا مافی بەربژێربوونی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەدەست نادات و دەتوانێت بەشداریی بکات.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا