ئەسەد بۆ سەرەخۆشی و پتەوکردنی پەیوەندییەکان گەشتە لای خامنەیی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی پێنجشەممە، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا کۆبووەوە، کە بەمەبەستی پرسەو سەرەخۆشی بەبۆنەی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆمار و حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، گەیشتە تارانی پایتەخت.

ئاژانسی هەواڵی سوریا (سانا) بڵاویکردەوە، ئەسەد – لە میانەی دیدارەکەیدا لەگەڵ خامنەیی- ستایشی هەردوو ڕەئیسی و عەبدوڵڵاهیان و ڕۆڵی ئەوانی لە چەسپاندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەرقەرارکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردووە.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، ئەسەد جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم “ڕووداوە بە ئازارە کاریگەری نابێت لەسەر نزیکبوونەوە و پشتیوانی ئێران لە بەرخۆدان و پشتیوانیکردنی لە گەلی فەلەستین، هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و ئێران بەهێزە و بۆ خزمەتکردنی گەلانی فەلەستین و هەر دوو وڵات دامەزراون.

لە بەرامبەردا خامنەیی جەختی کردەوە کە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری کۆچکردوو لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی تاران و دیمەشق ڕۆڵێکی دیار و بەرچاوی هەبووە و حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەش بەرژەوەندی و ڕۆڵی تایبەتی لەم بوارەدا هەبووە.

 

خامنەیی و ئەسەد دوایین جار لە ساڵی 2022 لە تاران دیداریان کرد و لەو دیدارەدا هەردوولا داوای پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان کرد

هەروەها ئەسەد رۆژی پێنج شەممە چاوی بە محەمەد موخبەر سەرۆک کۆماری ڕاسپێردراوی ئێران کەوت، و سەرەخۆشی  گیانلەدەستدانی ڕەئیسی و عەبدوڵڵاهیان و یاوەرانیانی کرد.

ڕەئیسی لە 19ی ئایاردا لە نزیک سنووری ئازەربایجان لە کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکدا لەگەڵ هاوەڵەکانی گیانی لەدەستدا.

دوابەدوای ڕاگەیاندنی کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری ئێران و هاوەڵەکانی، حکومەتی سوریا سێ ڕۆژی ماتەمینی ڕاگەیاند و باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق ڕێوڕەسمێکی فەرمی ماتەمینی ڕێکخست.

ئێران و سوریا بە پەیوەندییەکی نزیکەوە بەیەکەوە گرێدراون کە لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی زۆر لە ڕێگەی پشتیوانی تاران لە ئەسەدەوە سەریهەڵدا دوای ئەو خۆپیشاندانە بەربڵاوانەی کە داوای کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتەکەی دەکرد و دواتر گەشەیان کرد بۆ ململانێیەکی چەکداری کە زلهێزە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان تێیدا هاتنە ناوەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا