پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دكتۆر بڕیار ره‌شید ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت، به‌ئه‌گه‌رێكى زۆره‌وه پێش هاتنى جه‌ژنى قوربان مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى شارستانى دابه‌ش ده‌كرێت و هێزه ئه‌منییه‌كانیش دوو مووچه وه‌رده‌گرن.
دكتۆر بڕیار ره‌شید ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق به پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: مووچه‌ى مانگى چوار دابه‌شكراوه، له‌باره‌ى مووچه‌ى هێزه ئه‌منیه‌كان كێشه هه‌یه، پێشتر هه‌ردوو حكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتبوون له‌سه‌ر بنه‌ماى كۆدى مووچه‌خۆران بنێردرێت، به‌غداو هه‌رێم هه‌ردووكیان به‌رپرسن له‌پێدانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
دكتۆر بڕیار وتى: ئه‌وه‌ى كه هه‌یه له خشته‌ى بودجه گفتوگۆكان گه‌رمتربووه، بڕیارى دادگاى باڵا هه‌یه وه یاساى بودجه هه‌یه كه ئه‌مانه دوو كۆڵه‌كه‌ى زامنكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه بێگومان سه‌ردانى شاندى باڵاى هه‌رێمیش هه‌بێت و نه‌رمى نواندن هه‌بێت ئه‌مه‌ش دۆخه‌كه باشتر ده‌كات، به‌تایبه‌تى له‌باره‌ى داهاتى نانه‌وتى و رێككه‌وتنى كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان و رێككه‌وتنى وه‌زاره‌تى نه‌وت و سامانه سرووشتییه‌كان هه‌موو ئه‌مانه یارمه‌تیده‌رده‌بن بۆئه‌وه‌ى بیانوو هێنانه‌وه‌كان چاره‌سه‌ر ببن.
وتیشى: ئه‌وه‌ى كه‌هه‌یه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كێشه‌ى نه‌ماوه ته‌نها مووچه‌ى هێزه ئه‌منیه‌كانه كه پێویسته له‌م بابه‌ته‌ش رێككه‌وتن بكرێت بۆئه‌وه‌ى ئه‌م كێشانه دووباره نه‌بنه‌وه، پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بكات بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه.
باسى له‌وه‌شكرد، مووچه‌ى مانگى چوار وه‌رگیراوه‌و له‌چه‌ند رۆژى داهاتوودا مووچه‌ى مانگى پێنج وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام ئێستا هێزه ئه‌منیه‌كان مووچه‌ى مانگى چواریان وه‌رنه‌گرتووه بۆیه به‌ئه‌گه‌رێكى زۆره‌وه به‌رله‌جه‌ژنى قوربان فه‌رمانبه‌رانى شارستانى مووچه‌ى مانگى پێنج وه‌رده‌گرن، وه به‌ئه‌گه‌رێكى زۆره‌وه هێزه ئه‌منیه‌كان دوو مووچه وه‌رده‌گرن.