ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاشکراکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێم رایدەگەیێنێت، لەکۆبوونەوەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی هاوتاکەی لە هەرێمی کوردستان، تاوتوێی چەند پرسێکی ناوخۆیی پەیوەست بە پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا کراو؛ لەنێویاندا پرسی مووچە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە میانەی دیدارەکەدا تاوتوێی بارودۆخی گشتیی عێراق کرا و گفتوگۆیان لەسەر ژمارەیەک دۆسیە و بابەت کرد لەسەر ئاستی نیشتمانی و ئەو رێوشوێنانەی حکومەت کە لە بوارەکانی خزمەتگوزاری و ئابووریدا گیراونەتەبەر، بەمەبەستی بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام کە کاریگەرییەکانی رەنگدانەوەی لەسەر دۆخی هاوڵاتییان دەبێت لە سەرانسەری عێراق.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارەکەدا تاوتوێی دۆسیە هاوبەشەکان کرا و جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی کۆبوونەوەکان و وتوێژی بنیاتنەر کردەوە، بە ئامانجی چارەسەرکردنیان بەگوێرەی یاسا و بڕگەکانی دەستوور بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا