پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە (30ـی ئایار)، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگ لەسەر رەشنووسی بڕیارنامەیەکی جەزائیر بدات کە لەلایەن رووسیا و چین پشتیوانی دەکرێت و داوای ئاگربەستی دەستبەجێ بە هۆکاری مرۆیی لە کەرتی غەززە دەکات.
پرۆژەبڕیارەکە داوای “ئاگربەستی دەستبەجێی مرۆیی لە مانگی ڕەمەزاندا” دەکات، لەگەڵ “ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی سەرجەم بارمتەکان”. هەروەها جەخت لەسەر پێویستی بەپەلەی پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی لە سەرتاسەری کەرتی غەززە دەکاتەوە.
پێشبینیدەکرێت ئەمریکا سوود لە تایبەتمەندیی دەنگی خۆی لە ئەنجوومەنەکە وەربگرێت و پرۆژەیاساکە ڤیتۆ بکات.