پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئایار، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.
سبەی هەینی31ی ئایار، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک، بەڵام لەسنوری پارێزگای کەرکوک و باشووری پارێزگای هەولێر ئەگەری تۆز و خۆڵ زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 39پلەى سیلیزى
سلێمانی :36 پلەى سیلیزى
دهۆک : 38پلەى سیلیزى
کەرکوک : 41پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 39پلەى سیلیزى
زاخۆ : 38پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 26پلەى سیلیزى
سۆران : 36پلەى سیلیزى
گەرمیان : 42پلەى سیلیزى