شوێنەوارێكی دێرین لە سلێمانی دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شوێنەوارێك لە سلێمانی دۆزرایەوە كە مێژووەكەی بۆ سێ هەزارو 500 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

تیمێكی شوێنەواری زانكۆی سلێمانی شوێنەوارێكی دێرینیان لە نزیك گەڕەكی سەرچناری سلێمانی دۆزییەوە كە مێژووەكەی بۆ سێ هەزار و 500 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

دڵشاد زاموا، مامۆستای زانكۆی سلێمانی و سەرۆكی تیمی پڕۆژەی شوێنەواری دێ كۆن رايگەیاند، شوێنەوارێكی مێژوويی بەناوی دێكۆن لە نزیك گەڕەكی سەرچنار دۆزراوەتەوە كە تەمەنی ئەو شوێنەوارە بۆ سێ هەزار و 500 ساڵ پێش ئێستا  و سەردەمی گەلی لۆلۆییەكان دەگەڕێتەوە.

وتیشی، شوێنەوارەكە پێكهاتووە لە كۆشكێك و نوسینی مێخی و دوو ناوی كوردی كۆن و چەند مۆرێك كە ناوی خاوەندەكانی لەسەرە، كە لۆلۆییەكان پێنج هەزار ساڵ بەر لەئێستا لەو ناوچەیە ژیاون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا