پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەشناسیی هەرێم دۆخی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما نزیکەی 3 پلە بەرزدەبنەوە.
کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلە بەرزتردەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی رۆژی رابردوو.
سەبارەت بە کەشی سبەی چوارشەممە کەشناسی ئەوەی خستەڕوو، سبەی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە و نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی چوارشەممە:
هەولێر : 37
سلێمانى: 33
دهۆک : 35
هەڵەبجە: 35
زاخۆ:36
کەرکوک: 39
سۆران : 31
حاجی ئۆمەران: 24
گەرمیان : 40