تۆمەتبارێکی دیکەی دزی سندوقە خێرخوازییەکە دەستگیردەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێکی دیکەی دوێنێی سندوقە خێرخوازییەکە لەلایەن هێزەکانیان دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێکی دیکەی دوێنێی سندوقە خێرخوازییەکە بە ناوی (ف. ا. س) لەلایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکرا، کە لەگەڵ تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی (ھ. ن. ک) لە یەکێک لە چێشتخانەکانی شاری هەولێر هەڵسابوون بە دزینی سندوقێکی پارە، کە بە مەبەستی خێرخوازی دانرابوو.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە لە ئێستادا هەردووکیان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراون و ڕادەستی دادگا دەکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا