بەریتانیا خزمەتی سەربازیی لەسەر هاوڵاتییان دەکات بە ناچاری

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بەنیازە لەکاتی بردنەوەی هەڵبژاردنەکانی حوزەیرانی ئەمساڵ، خزمەتی سەربازیی لەسەر ئەو کەسانەی دەبنە 18 ساڵ، بکات بە ناچاری.

ریشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی پارتی پارێزگاران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، پارتەکەی نیازی هەیە لەکاتی بردنەوەی هەڵبژاردنەکانی 4ی حوزەیران، خزمەتی سەربازیی بۆ ئەو هاوڵاتییانەی پێ دەنێنە 18 ساڵییەوە بکات بە ناچاری.

سووناک ئاماژەی بەوەدا، بۆ بەرگریکردن لە دیموکراسی و رووبەڕووبونەوەی هەڕەشەکانی سەر وڵاتەکەمان، پێویستمان بە خوێنی نوێیە لە ریزەکانی سوپای نیشتیمانیی وڵاتەکەماندا، بۆیە ئەگەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی بەریتانیا ببەینەوە، بەڵێن دەدەم خزمەتی سەربازیی لە تەمەنی 18 ساڵی جێگیردەکەین”.

وتیشی:”گەنجان دەبێت لەنێوان بژاردەکانی، خزمەتی سەربازیی بۆ ماوەی ساڵێک و لە مانگێکدا یەک هەفتە ، یاخوود بوون بە بەشێک لەو 30 هەزار کەسەی کە لە ریزەکانی سوپادا بۆ ماوەی ساڵێک خزمەت دەکەن، هەڵبژێرن”.

شایەنی ئاماژەبۆکردنە، کیێر ستامەر، سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا پێشنیازی سەپاندنی خزمەتی سەربازیی ناچاری بەسەر ئەو کەسانەدا بسەپێنن کە تەمەنیان لەنێوان 16 ساڵ بۆ 17 ساڵدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا