بانکی ناوەندی زیاتر لە 280 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە  هەرێم، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی گۆڕانکاری بەسەردا هات.

ئەمڕۆ یەکشەممە26ی  ئایار، نرخی 100دۆلار بەرامبەر بە 145 هەزار و 500دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ماوەیەک دەبێت، بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەتەوە، بانکی ناوەندی عێراقیش هەموو هەوڵێک دەدات بۆ جێگیرکردن و دابەزاندنی بەهای دۆلار، بەراورد بە دوێنێ ئەمڕۆ بەهای دۆلار کەمێک دابەزیووە.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق، بڕی 281,212,839 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 256,072,839 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 25,140,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا